بەرهەمەکان

بەرهەمەکانی کۆمپانیای پاسیڤ هاوس

زیاتر بخوێنەوە
SCROLL DOWN

EIFS

دانانی ڕۆک وولی 10 سم بۆ یەکێک لە پڕۆژەکانمان لە بەرزاییەکانی سلێمانی

زیاتر بخوێنەوە
SCROLL DOWN

دیزاینی ناوەوە

دیزاینی ناوەوە بریتییە لە هەڵبژاردن و ڕێکخستنی مۆبیلیات و ڕەنگ و ڕووناکی و دیکۆرات بۆ دروستکردنی بۆشاییەکی سەرنجڕاکێش و ئاسودە بۆ ناو ماڵەکەت. ژینگەی ناو ماڵ دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر باری دەروونی و خۆشگوزەرانیمان هەبێت، بۆیە دیزاینکردنی ناوەوە بەشێکە لە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی و پێداویستییەکانی ئەو کەسانەی کە تیایدا دەژین.

زیاتر بخوێنەوە
SCROLL DOWN

.پێویستە سەربانی بینا و باڵەخانەکانمان عەزل بکەین

بۆ ئەوەی ووزەی گەرمی ون نەبێت، پێویستە سەقفی بیناکانمان عەزل بکەین بۆ ئەوەی لە گەرمی هاوین و سەرمای زستان بیپارێزین!

زیاتر بخوێنەوە
SCROLL DOWN

پەنجەرە

چۆن پەنجەرەیەکی باش هەڵبژێرین؟

زیاتر بخوێنەوە
SCROLL DOWN

سمارت هۆم

بەخێربێن بۆ داهاتووی ژیانێکی جیاواز- کە ئاسانکاری، ئاسوودەیی و کۆنترۆڵکردنی ئامێرەکان لە بەردەستت دایە.

زیاتر بخوێنەوە
SCROLL DOWN

دەربارەی ئێمە

پاسیڤ هاوس ستاندارێکی نێودەوڵەتییە بۆ دروستکردنی خانوو و باڵەخانەکان بە جۆرێک کە بڕی بەکارهێنانی وزە لە نێو بیناکاندا لە ٪٩٠ کەمتر لەچاو خانوو و باڵەخانەی ئاسایدا. پاسیڤ هاوس لە عێراق شان بەشانی پاسیڤ هاوسی کەنەدا و ئەمریکا و ئەڵمانیا و نەمسا و وڵاتانی تر هەڵدەستێت بە دیزانینکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بەو ستانداردە نێودەوڵەتیەی پاسیڤ هاوس کە لەجیهاندا کاری پێدەکرێت. پاش هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر توانیمان ئەنجامێکی زۆر باش لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنین، پاش تەواوکردنی چەندین پڕۆژە، بەشێوەیەکی پراکتیکی توانیمان زاڵبین بەسەر کێشەی فێنککردنەوەو گەرمکردنەوەی بینا و تەلارەکان

زیاتر بخوێنەوە

تێڕوانینمان

پێشکەشکردن و کارپێکردنی بەرزترین ستانداردە بۆ دروستکردنی خانو و باڵاخانەکان لە تەواوی جیهاندا، بە ڕەچاوکردنی پاراستنی وزە و فەراهمکردنی ژینگەیەکی خاوێن و تەندروست بۆ خۆمان و نەوەکانی داهاتوو.

ئەرکی ئێمە

بنیادنانی خانو و باڵاخانەکان بە جۆرێک کە ژیانێکی ئاسودە و تەندروستیان تێدا فەراهەمکرابێت، بە کەمکردنەوەی خەرجی ژیانکردن لە نێو بیناکەدا وە کەمکردنەوەی کاریگەرە نەرێنینەکان کە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی وزەوە دروست دەبن.

کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە زیاتر لە ٩٠٪

ڕێژەی بەکارهێنانی وزە لە خانویەکی پاسیڤ هاوسدا لە ٪90 کەمترە لە خانوو و بینای ئاسایی.

بۆچی پاسیڤ هاوس؟

بەکارهێنانی وزەی کەمتر

بەکارهێنانی وزە بە بەراورد بە خانوو و بینا ئاساییەکان بەنزیکی تا ٩٠% کەم دەبێتەوە بۆ گەرمکردنەوە و ساردکردنەوەی ناو ماڵ.

ڕێکخستنی کوالێتی هەوای ناو ماڵ

هەبوونی کەشێکی ئارام لەناو ماڵەکەدا، دوور لە سەرمای زستان، گەرمای هاوین، و ژاوەژاوی دەرەوە.

پاشەکەوتکردنی پارە

پارە بۆ خاوەن بیناکان پاشەکەوت دەکرێت، هەموو ساڵێک بەهۆی کەمکردنەوەی ئەو پارەیەی کە بۆ کارەبا و نەوت و غاز بۆ ڕێکخستنی پلەی گەرمی خەرج دەکرێ

ڕزگار بوون لە ڕتوبەت و دزەکردنی ئاو

لەگەڵ خانووی پاسیڤ هاوسدا، بیناکانتان لە کێشەی شێ و دزەکردنی ئاو و ژەنگ دوور دەبێت.

لقی فەرمی

وەک ئەندامی فەرمی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پاسیڤ هاوس، ئێمە کارەکانمان بەڕێوەدەبەین بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.

هەواگۆڕکێی میکانیکی لەگەڵ گەڕانەوەی گەرمی

بەهۆی سیستەمی MVHR کە فلتەرێکی تێدایە وا لە بیناکە دەکات بەردەوام هەست بە هەوای پاک و فرێش بکەیت! هەروەها، توانای گەڕانەوەی گەرمی هەیە بەجۆرێک کە وزەی گەرمی لە بیناکەدا پاشەکەوت بکات.

هەڵسەنگاندنێکی زانستی

ئێمە وزە بۆ پڕۆژەکان دیزاین دەکەین بە شێوەیەکی زانستی و ورد. پێش دروستكردنی بیناکە خاوەنی پڕۆژەكە دەزانێت چەند وزەی پێویستە بۆ ساردكردنەوە و گەرمكردنەوەی بیناكە.

پێشینەیەکی نایاب

بە دروستکردنی سەدان خانوو و بینا، بەسەر چەندین بەربەستدا سەرکەوتو بووین و شارەزاییمان لەم بوارەدا هەیە.

پشتگیری لەلایەن ڕابەرانی پیشەسازی

پاسیڤ هاوس لەگەڵ کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری پیشەسازی لەناو کەرتی بیناسازی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتدا کارمان کردووە. ئەوانەی بەدوای باشتریندا دەگەڕێن، پاسیڤ هاوس هەلدەبژێرن.

ژینگەی سەوزتر

دابینکردنی ژینگەیەکی پاکتر بە بەکارهێنانی وزەی کەمتر کە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی گازی زیانبەخش لە بەرهەمهێنان.

جۆرەکانی پاسیڤ هاوس

یەکەم پاسیڤ هاوس کلاسیک: ئەم جۆرە لە ٪90 بڕی بەکارهێنانی نەوت و کارەبا کەم دەکاتەوە و هیچ کێشەیکی سەرما و گەرمات نابێت بەبێ هیچ گەرمکەرەوەیک و هەوایکی فرێش (تازە) ی بەردەوامت هەیە لە نێو ماڵەکدا کە بەهۆی سیستەمێکی هەواگۆڕکێی تەواو پێشکەوتووی ئەڵمانیەوە ئەم کارە جێ بەجێ دەکرێت، وە لەم جۆرەدا ئەوپەڕی وزەی بەکارهاتوو بۆ هەر مەترێک دووجا لە بیناکە بۆ (گەرمکردنەوە و فێنککردنەوە و ئامێرە کارەبایەکانی تر) بۆ تەواوی ساڵەکە لە 60kWh/m2 زیاتر نیە.

زیاتر

كڕیاره‌كانمان

هەندێک لەو کۆمپانیایانە کە کارمان بۆ کردون

گروپی کۆمپانیاکانی فاروق

ڕێکخراوی GIZ ئەڵمانی

گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان

گروپی کۆمپانیاکانی دیوان

حکومەتی فیدراڵی عێراق

حکومەتی هەرێمی کوردستان

کۆمپانیایی پارادایم

فیوچەر سیتی

گەنجان سیتی

سولی دیزاین

شاری ئابوریناسان

پڕۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی

© 2023 Passive House