دەربارەی ئێمە

پرۆفایلی کۆمپانیا

‎بەشێوەیەکی فەرمی لە ساڵی 2019 کۆمپانیای پاسیڤ هاوس وەک بەشێک لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پاسیڤ هاوس لە هەرێمی کوردستان و عێراق دامەزراوە و دەستی بە کارەکانی کردووە لە ژێر چاودێری كۆمەڵەی نێودەوڵەتی پاسیڤ هاوس.
‎پاسیڤ هاوس ستاندارێکی نێودەوڵەتییە بۆ دروستکردنی خانوو و باڵەخانەکان بە جۆرێک کە بڕی بەکارهێنانی وزە لە نێو بیناکاندا لە ٪٩٠ کەمتر لەچاو خانوو و باڵەخانەی ئاسایدا.                                    پاسیڤ هاوس لە عێراق شان بەشانی پاسیڤ هاوسی کەنەدا و ئەمریکا و ئەڵمانیا و نەمسا و وڵاتانی تر هەڵدەستێت بە دیزانینکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بەو ستانداردە نێودەوڵەتیەی پاسیڤ هاوس کە لەجیهاندا کاری پێدەکرێت. پاش هەوڵ  و ماندووبونێکی زۆر توانیمان ئەنجامێکی زۆر باش لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنین، پاش تەواوکردنی چەندین پڕۆژە، بەشێوەیەکی پراکتیکی توانیمان زاڵبین بەسەر کێشەی فێنککردنەوەو گەرمکردنەوەی بینا و تەلارەکان،نمونەی تەواوکراومان هەیە کە پلەی گەرمی دەرەوە -٢ بووە لە ژوورەوە پلەی گەرمی ٢٠ پلە بووە بە بێ بەکارهێنانی هیچ گەرمکەرەوەیەک، وە لە هاوینیشدا بەكەمتر %٩٠ كەمتر بەكارهێنانی وزە خانو و بیناکان فێنک دەکەینەوە کە چەندین نموونەی سەرکەوتوو پێشکەش کراو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمدا.

پاسیڤ هاوس تەنها بریتی نیە لە بابەتی سەرما و گەرما بەڵکو لەگەڵ پاسیڤ هاوس هەست بە ژاوەژاوی دەرەوە ناکەیت بەهۆی بوونی عەزلێکی دەنگی زۆرباش، هەروەها بوونی هەوای فرێش یەکێکە لە پێکهێنەرە سەرەکیەکانی پاسیڤ هاوس کە ئەمە زۆر گرنگە بۆ لایەنی تەندروستی و کەشی نێو ماڵ کە بەهۆی ئەو سیستەمەوە بەردەوام هەوایەکی تازەو خاوێن دەبێت لەناو بیناکەتدا وە بەهۆی بوونی چەندین فلتەری زۆر باش ئەو هەوایە دێتە ناو بیناکەت دەپاڵێورێت لە هەر تەنێکی زیان بەخش.

پاسیڤ هاوسس واتە هەست بە سەرما نەکەیت هەست بە گەرما نەکەیت، هەست بە ژاوەژاوی دەرەوە نەکەیت و هەوایەکی تازە و خاوێنت هەبێت لەناو بیناکەتدا، هەموو ئەمانە بەدەست بهێنە بە ٪٩٠ کەمتر بەکارهێنانی ووزە.

We Started in

2019

وتەی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو

"لە چوارچێوەی کارەکانماندا بەھۆی سیستەمی پاسیڤ ھاوس توانیومانە تاوەکو ئاستی لە ٪‏٩٠ زیاتریش بەکارھێنانی نەوت و کارەبا و غاز کەمبکەینەوە"

زۆربەی بوارەکانی ژیان ڕۆژانە لە گەشەسەندن و پێشکەوتنی نوێدان، بواری بیناسازی و وزە یەکێکە لەو بوارە زۆر گرنگانەی ئەم ساڵانە دوایی کە لە وڵاتانی پێشکەوتوو پەرلەمان و حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومیەکان زۆرترین قسە و کار و گۆڕانکاریان تێدا کردووە، لەبەر پاراستنی ژیانی سەرزەوی.
‎گۆڕانکاریەکانی  کەش و ھەوای ئەم ساڵانەی دوایی کاریگەری گەورەیان لەسەر ھەسارەکەمان دروست کردوە، دروست بوونی لافاو، ووشکە ساڵی ، زریان و پیسبوونی بەرگەی ھەوای زەوی ھەموو ئەمانە بەھۆی گۆڕانکاریەکانی کەش و ھەواوە ڕوویانداوە، ئەگەر بێتوو بە دوای ھۆکاری گۆڕانکاریەکانی کەش و ھەوا و پیسبوونی بەرگەی ھەوای زەویدا نەگەڕێین بەڕاستی ژیانی نەوەکانی داھاتوومان دەکەوێتە مەترسیەوە، دەبێت ھەر ئێستا پارێزگاری لە ژینگەی ھەسارەی زەوی بکەین لە پێناو نەوەکانی داھاتوو!
‎یەکێک لەو ھۆکارە سەرەکیانەی کاری کردوەتە سەر گۆڕانکاری کەش و ھەوا زیادبوونی گازە زیان بەخشەکانی دوانە ئۆکسیدی كاربۆن، ئۆکسیدی نایترۆجین و کلۆرۆ فلۆرۆ کاربۆنەکان، یەک لە ھۆکارەکانی زیادبوونی ئەم گازانەش بە ھۆی زیاد بەکارھێنان و بەرھەم ھێنانی وزەوەیە.
‎ئێمە بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین کە ڕۆڵی گرنگ بگێڕین لە بەرھەمھێنانی ژینگەیەکی خاوێنتر لە ناوچەکە و ھۆکارێکی باش بگرینەبەر بۆ فەراھەمکردنی داھاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داھاتوو.
‎لە ماوەی پێنج ساڵی کاکردنماندا لە عێراق وەک دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی زۆرترین ھۆشیاریمان داوە بە ھاوڵاتیان و ئەندازیاران و خوێنداکاران و پسپۆڕانی بواری بیناسازی بۆ پاراستنی وزە  و ھەوڵدان بۆ کەمتر بەکارھێنانی نەوت و کارەبا و غاز کە ئەمەش خزمەت بە لایەنی ئابوری ھاوڵاتیان و ژینگەی وڵاتەکەمان دەکات، کە بەھۆی کەمتر بەکارھێنانی وزەوە ساڵانە پارەیەکی باش بۆ ھاوڵاتیان دەگەڕێتەوە وە ھەروەھا کەمتر بەکارھێنانی وزە واتە بەرھەمھێنانی ژینگەیەکی خاوێنتر و داھاتوویەکی پاک و تەندروستر بۆ نەوەکانمان.
‎لە چوارچێوەی کارەکانماندا بەھۆی سیستەمی پاسیڤ ھاوس توانیومانە تاوەکو ئاستی لە ٪‏٩٠ زیاتریش بەکارھێنانی نەوت و کارەبا و غاز کەمبکەینەوە، وە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیانی خۆشەویستی وڵاتەکەمان تاوەکو بتوانن بە کەمترین بەکارھێنانی وزە ژیانێکی ئاسودە لە نێو ماڵەکانیان بەڕێبکەن.

تێڕوانینمان

پێشکەشکردن و کارپێکردنی بەرزترین ستانداردە بۆ دروستکردنی خانو و باڵاخانەکان لە تەواوی جیهاندا، بە ڕەچاوکردنی پاراستنی وزە و فەراهمکردنی ژینگەیەکی خاوێن و تەندروست بۆ خۆمان و نەوەکانی داهاتوو.

ئەرکی ئێمە

بنیادنانی خانو و باڵاخانەکان بە جۆرێک کە ژیانێکی ئاسودە و تەندروستیان تێدا فەراهەمکرابێت، بە کەمکردنەوەی خەرجی ژیانکردن لە نێو بیناکەدا وە کەمکردنەوەی کاریگەرە نەرێنینەکان کە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی وزەوە دروست دەبن.

ستافەکەمان

© 2023 Passive House