9/12/2024 8:36:00 AM

شاری ئارام

یەكێك لە پڕۆژە تایبەتەكانی كۆمپانیای پاسیڤ هاوس پڕۆژەی شاری ئارامە. 
شاری ئارام یەكێك لە پڕۆژە تایبەت و شاكارە تەلارسازییەكانی عێراقە، پێك دێت لە هەشت تاوەری ٣٣ نهۆمی كە بەسەر دوو جۆردا دابەش كراون تایپی A و تایپی B تاوەرەكانی تایپی ( B ) كە چوار تاوەرن لەسەر ڕووبەری زیاتر لە ( ١٠٠،٠٠٠ ) مەتر چوارگۆشە، لەلایەن كۆمپانیای پاسیڤ هاوس كاری دیكۆر و لەبغی دەرەوەی تاوەرەكان ئەنجامدراوە،  ئەو مەوادەی بۆ ڕووپۆشكردنی باڵاخانەكان بەكارهاتووە بەرهەمێكی تایبەتی براندی پاسیڤ هاوسە، كە ئەم بەرهەمە تایبەتمەندی پاراستنی وزەی تێدایە بە هۆی هەبوونی كەمترین توانای گەرمی گەیاندن ( 0.047 W/m K ) وە ئەم بەرهەمە بە هۆی بوونی ڕیشاڵی پۆلیمەری تایبەتەوە وەڵامدانەوەی هەیە بۆ كەش و هەوا جیاوازەكان و بەرگرییەكی بەهێزی هەیە بۆ دروست بوونی درز و وەڵامدانەوەی زۆر باشی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ژاوەژاوی دەرەوە، كە ئەمانەش وادەكەن كەشێكی تەواو ئاسودە بۆ دانیشتوانی ناو تاوەرەکان فەراهەم ببێت.
ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە ئالانگاریەكی سەخت و نوێبوو بۆ ئێمە، بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافیای پڕۆژەكە و شێوەی تەلارسازی باڵاخانەكان، بوونی ڕەشەبایەكی بەهێز لە ناوچەكەدا كارەكان سەختر دەكات، وە هەروەها هەر یەكێك لە باڵاخانەكان زیاد لە ٤٠ ڕوو ( facade ) هەیە، كە ئەمەش وادەكات دوو هێندەی پڕۆژەیەكی ئاسایی گۆش تیژت هەبێت، هەروەها ئەم پڕۆژەیە پێویستی بە ژمارەیەكی زۆر كلایمەر (ئەسكەلە) هەیە لەگەڵ پێویستی هەبوونی زیاتر لە ٤٠ كەس بەردەوام لەناو پڕۆژەكەدا كار بكەن.

خاڵی هەرە جیاكەرەوەی ئەم پڕۆژەیەمان ئەوەیە، وێڕای هەموو ئاڵانگاریەكان توانیمان پڕۆژەكە بە كوالێتی زۆر بەرز تەواو بكەین، وێڕای زۆر بەرزی پڕۆژەكە كە زیاد لە (١١٠) مەتر بەرزە هەر تاوەرێك،  بەشی زۆری كارەكە (+-)2mm زیاتر نەبووە كە ئەوەش گەورەترین دەستكەوتە بتوانی بەدەستی بهێنیت لە پڕۆژەیەكی لەو جۆرەدا. 

پرۆەژەکان

© 2023 Passive House