...

Insulation Plaster (لەبغی عەزلی گەرمی)

وەسف
‎بەرهەمی عەزلی دەرەوە كە بە تەواوی عەزلی سەرما و گەرما و دەنگ و ئاگر دەكات، پێكهاتوە لە سیلیکاتی فراوانکراوی چیمەنتۆی پۆرتلاند و پڕکەرەوەی نائۆرگانیک و دەستکاری کراوە بە مادەی زیادکراو، کە زیانی بۆ تەندروستی و ژینگە نییە، بەپێی ڕێنماییە داواكراوەكانی ئەوروپی و ISO دروستکراوە.
بواری بەکارهێنان
بۆ سەرد دیواری دەرەوە و ناوەوە بەكاردێت، لەسەر هەموو جۆرەكانی خشت و بلۆك بەكاردێت،هەروەها بۆ  ڕووكارە كۆنكریتیەكانیش بەكاردێت وەك پایە و جسر و دیواری ڕاگر، هەروەها لەسەر لەبغی ساف و زبریش بەكاردێت، كاتێك لەسەر رووكارە كۆنكریتیەكان یاخود بۆیاخ كراوەكان بەكارهێنرا پێویستە پێشتر بە لكێنەری بنچینەیی ڕووەكە ڕووپۆش بكرێت.

تایبەتمەندیەکان
بەکارهێنانی و ئامادەکردنی ئاسانە.
عەزلی گەرمی دەکات.
عەزلی ئاو دەکات.
عەزلی ئاگر دەکات (ناسوتێت و بەرگەی ١٢٠٠ پلەی گەرمی دەگرێت).
عەزلی دەنگ دەکات.

پاکەتکردن
50 L/کیسە (±%02)

 

ئامادەکردنی ڕووکار
ئەو ڕووەی مادەکەی لەسەر بەکاردەهێنرێت پێویسە بە تەواوەتی پاک بکرێتەوە لە هەر تۆز و پیسێک کە کاریگەری دەبێت لەسەر بۆندی نێوان ماددەکە و ڕووەکە، ڕووە بۆیاخکراوەکان پێویستە پرایمەر (لکێنەری بنچینەیی) بکرێن پێش بەکارهێنانی ماددەکە.
 هەموو جۆینێک پێویستە پێش وەختە بە فایبەر مێشی تایبەت و لکێنەری چیمەنتۆیی چارەسەربکرێن وەک جۆینی نێوان پایە و دیوا، جسر و دیوار یاخود هەر جۆینێکی تر.

جێبەجێکردن 
ئەو ئامێرانەی کە ئەستوورییەکەی دیاری دەکەن، بە ڕووکارە ئامادەکراوەکانەوە دەلکێنرێن، پاشان نێوان ئەو توڵانە کە بۆ دیاریکردنی ئەستوری دیاری کراون پڕدەکرێنەوە بە ماددەی پاسیڤ هاوسەکەو کە پێویستە فایبرمێشی تێدا بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی توانای کشانی زیاتر بێت، دوای یەکەم ووشکبوونەوە (نزیکە ٢دوو کاتژمێر دواتر )، توڵەکان لە ڕووەکە لادەبرێن و بۆشاییەکان پڕ دەکرێنەوە، ئەگەر وشک بوو کاتێک دەستی لێدرا، (دوای ١٢-٢٤ کاتژمێر) دیکۆرەتیڤ دەکرێت. نابێت هیچ ماددەیەکی بیانی بخرێتە ناو تێکەڵە ئامادەکراوەکەوە، (لم، چیمەنتۆ و هتد).

وردەکارییەکانی جێبەجێکردن
لە بەکارهێنانی دەستیدا، پێویستە لەگەڵ ~ 8-10 لیتر ئاو بە خێرایی کەم (400-600 خولەک/دەقە) تێکەڵ بکرێت و بۆ ماوەی 3-4 خولەک. لە بەکارهێنانی ئامێردا، پێویستە بە ئامێری تایبەت بەکارەکە هەڵبدرێت بۆ سەر ئەو ڕووەی کارەکەی لەسەر دەکرێت، کە بۆ هەر کیسەیەک پێویستە بە تێکڕا تێکەڵ بە ٨-١٠ لیتر ئاو بکرێت. کاتێک ئەستووری خوازراو گەیشت، پێویستە ڕێگەی پێبدرێت وشک بێتەوە.

مەرجەکانی جێبەجێکردن
پلەی گەرمی ڕووەکە کە کارەکەی لەسەر دەکرێت و پلەی گەرمی دەوروبەر دەبێت لە سەرووی 5 پلەی سەدی بێت. وە کاتێک پلەی گەرمی سەرو ٣٥ پلەی سیلیزی بوو پێویستە ڕەچاوی لەدەستدانی ڕادەی شێی ماددەکە بکرێت بە گوێرەی کەشەکە و پاشان پێویستە بڕی ئەوی ئاوەی تێکەڵ بە ماددەکە دەکرێت زیاد بکرێت،وە پێویستە ڕووەکە بە شێداری بمێنێتەوە دوای یەک ڕۆژ تاوەکو ماددەکە بە تەواوەتی بەهێز و ڕەق دەبێت.

Dowmload Product Info

Insulation Plaster for Building Facades

Insulation Plaster

© 2023 Passive House