...

Thermal Insulation Board Plastering Mortar (لەبغی نەرمی سەر تەبەقی عەزل)

وەسف
چیمەنتۆی بنچینەی پۆلیمەر و بەهێزکراوی ڕیشاڵیە  کە بەکاردێت بۆ ڕووپۆشکردنی تەبەقی عەزلی (RockWool ,EPS,XPS) و ڕووکاری دەرەوە و ناوەوەی تەلار و باڵاخانەکان.

بواری بەکارهێنان

١-بۆ ڕوپۆشکردنی تەبەقی عەزلەکان بەکاردێت لەڕووی دەرەوە بێت یاخود ناوەوە. 
٢-بەکاردێت بۆ ڕووپۆشکردنی کۆنکریت و بلۆک و ئەو ڕووانەی دەکەونە دیووی دەرەوە.
٢-بەکاردێت بۆ بینای یەکەی نیشتەجێبوون(مۆڵ و و بازاڕ و نەخۆشخانە)...هتد.
٣-شێوازی بەکارهێنانی بەشێوەی ئاسۆی و ستوونی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لەسەر ڕووەکان.
٤-دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لەسەر ڕووی کۆنکرێتێکی شیشدار.

پاکەتکردن
کیسی ٢٥ کیلۆگرام

تایبەتمەندیەکان

١-بەکارهێنان و کارپێکردنی ئاسانە
٢-بەرگەی کەش و هەوای جیاواز دەگرێت
٣-بەرگری بەرزی هەیە بەهۆی بوونی پاودەری پۆلیمەر لە پێکهاتەی مەوادەکەدا
٤-ڕێگە بە تێپەڕبوونی هەڵم دەدات بەناویدا.
٥-گڕ ناگرێت
٦-دەتوانرێت بۆیاخی لەسەر بکرێت.
٧-بەرگەی کشان و چونەوەیەک دەگرێت،کە بەهۆی جیاوازی پلەی گەرمیەوە دروست دەبێت. 
٨-کەمترین مەترسی دروستبوونی درزی هەیە،بەهۆی پێکهاتە ڕیشاڵیەکانی ناویەوە.

ئامادەکردنی ئەو ڕووەی کارەکەی لەسەر دەکرێت
١-پێویستە ڕووەکە پاک و ساف و ڕەق بێت،وە هیچ ماددەیەکی پێوە نەبێت کەکاریگەری لەسەر بۆندی نێوان مەوادەکە و ڕووەکە هەبێت وەک(تۆز و چەوری و ڕۆنی قاڵب و هتد..)
٢-ڕووکارەکە پێویستە ساف بێت و بەشە لاوازەکانی لاببرێن ،وە ئەگەر هەر درزێک یان شکاویەک لە ڕووکارەکەدا هەبوو،پێویستە بە ماددەی تایبەت ڕووکارەکە چارەسەر بکرێت و دواتر کارەکە بکرێت.
جێبەجێکردن
١-پێش دەست بەکار بوون پێویستە ئەو بۆشاییانەی لەنێوان عەزلەکاندا هەیە،بە پارچەی عەزل پڕ بکرێنەوە پێش دەستبەکاربوونی پلاستەرین،وە پێویستە شوێنی پلاکەکان کراوە بن بەشێوەیەکی ڕێکی ئەندازەیی ببڕدرێن تاکو هیچ ناڕێکیەک لە ڕووکارەکەدا دەرنەکەوێت.
٢-هەر مەتر دووجایەک لە عەزلەکە پێویستە بەلانی کەمەوە شەش بۆڵتی پلاستیکی لێبدرێت،
٣-ژمارەی ئەم بۆڵتانە بەپێی بەرزیەکە دەگۆڕێت،ئەگەر هاتوو بەرزیەکە زۆر زیادی کرد،پێویستە ژمارەی بۆڵتەکان زیاد بکرێن.
٤-بۆ ئامادەکردنی گیراوەکە هەر کیسەیەکی ۲٥ کگم ی تێکەڵ بە ٦ بۆ ۷ لیتر ئاو دەکرێت،پاشان بەهێواشی و لەسەرخۆیی گیراوەکە تێکەڵ دەکرێت بۆ ماوەی ٤ بۆ ٦ خولەک،پاشان ۳ خولەک دەوەستین دواتر زۆر بەلەسەر خۆی مەوادەکە تێکەڵدەکرێتەوە و ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان.

Dowmload Product Info

Thermal Insulation Board Plastering Mortar

Thermal Insulation Board Plastering Mortar

© 2023 Passive House