...

Thermal Insulation Board Adhesive Mortar(لکێنەری چیمەنتۆی بۆ تەبەقی عەزل)

وەسف
لکێنەری چیمەنتۆی بەهێزکراوی پۆلیمەرە کە بەکاردێت بۆ دانانی تەبەقی عەزلی (RockWool ,EPS,XPS) و هەموو مادە جۆرە عەزلێکی کانزایی لەسەر ڕووی بلۆک و کۆنکریت و هەموو جۆرەکانی خشت بەکاردێت.

بواری بەکارهێنان

  • ١-بەکاردێت بۆ لێدانی تەبەقی عەزلی سەرما و گەرما،لەسەر کۆنکریت و بلۆک و هەموو جۆرەکانی خشت لەڕووی دەرەوە و ناوەوە.
    ٢-بەکاردێت لە تەلاری نیشتەجێبوون و مۆڵ و نەخۆشخانە و هتد...
    ٣-بەشێوازی ئاسۆیی و ستونی بەکاردێت.
    ٤-لەسەر هەموو ڕووە کانزاییەکان بەکاردێت.
    ٥-دەتوانرێت وەک چەسپێکی گشتی لەبواری ئەندازیاری بەکاربهێنرێت،بۆ دانانی ئەسترۆپۆڵ و جۆرەرەکانی دیکە .

پاکەتکردن
کیسی ٢٥ کیلۆگرام

تایبەتمەندیەکان

  • ١-هێزی لکاندنی زۆربەرزە.
    ٢-کارپێکردن و بەکارهێنانی زۆر ئاسانە.
    ٣-بەرگەی کەشوهەوای جیاواز دەگرێت.
    ٤-تەمەنی درێژە.
    ٥-گڕ ناگرێت.

ڕێنماییەکانی بەکارهێنان
کوالیتی ئەو ڕووەی کارەکەی لەسەر دەکرێت:

١-پێویستە ڕووەکە پاک و صاف و ڕەق بێت،وە هیچ ماددەیەکی پێوە نەبێت کەکاریگەری لەسەر بۆندی نێوان مەوادەکە و ڕووەکە هەبێت وەک(تۆز و چەوری و ڕۆنی قاڵب و هتد..)
٢-ڕووکارەکە پێویستە صاف بێت و بەشە لاوازەکانی لاببرێن.
٣-ئەگەر هەر درزێک یان شکاویەک لە ڕووکارەکەدا هەبوو،پێویستە بە ماددەی تایبەت ڕووکارەکە چارەسەر بکرێت و دواتر کارەکە بکرێت.

ئامادەکردنی ئەو ڕووەی کارەکەی لەسەر دەکرێت: ئەو ڕووکارەی کە پێویستە لەسەری دابنرێت دەبێت کەمێک شێدار بکرێت، نابێت ئەو شوێنە کێشەی دزینی ئاوی هەبێت،جگە لەوەش ئەگەر کەموکوڕییەکان زۆر بوون، دەبێت پێشوەختە تەواوی کەم و کورتی بەرز و نزمی ڕووەکە چارەسەر بکرێن پاشان دەست بە کار بکرێت.
شێوازی بەکارهێنان
١-ماددەکە دەدرێت لە قەراغی تەبەقی عەزلەکە،بە بەکارهێنانی ماڵە، هەروەها پێویستە دوو تۆپەڵ بکرێتە سەر مەوادەکە،بەجۆرێک هەر تۆپەڵێک ڕووبەری 10 سم۲ داگیر بکەن
بۆ هەر لایەکی ڕاست و چەپ یەک تۆپەڵ بکرێتەسەر تەبەقی بەکارهێنراو. (ئەم شێوازە زیاترزیاتر بۆ ئەو بیانایانە بەکاردێت کە کۆنن و لاوازن)
٢-ئەگەر هاتوو ڕووکارەکە کەموکورتی زۆر بوو،نابێت بەناچاری تەبەقی عەزلەکە بەشێوەی خوار و ناڕێک لێبدرێت،چونکە لەم حاڵەتەدا بەرز و نزمی لە تەبەقی عەزلەکەدا دەردەکەوێت. 
٣-تەبەقی عەزلەکە بە یارمەتی ماڵەیەکی تایبەت لەسەر دیوارەکە دادەنرێت،کە ئەم ڕێگایەش زیاتر بۆ ئەو ڕوانەیە کە زۆر ڕێک و سافن،
٤-کاتێک بەکاردەهێنرێت لەسەر ڕوویەکی ناڕێک،خاڵی لاواز لە لکاندنی تەبەقی عەزلەکە بە دیوارەکەدا هەست پێدەکرێت.
٥-ئەگەر هاتوو ڕووەکە ڕوویەکی ڕێکی ساف و ڕەق و پاک بوو،دەتوانرێت بە ماڵە مەوادەکە لەسەر پشتی تەبەقی عەزلەکە بەشێوەیەکی یەکسان بڵاوبکرێتەوە،لەم حاڵەتەدا پێویست بەو دوو تۆپەڵە ناکات کە لە خاڵی یەکەم ئاماژەی پێدراوە.

Dowmload Product Info

Thermal Insulation Board Adhesive Mortar-Exterior-Interior

Thermal Insulation Board Adhesive Mortar

© 2023 Passive House