...

High Fugaflex-PH2500 (شەربەتی کاشی2500)

ناوچەی بەکارهێنان

  • جۆینی هەمووجۆرەکانی کاشی و سیرامیک و مەڕمەڕ و مۆزایک و بەردی سروشتی.
  • مەلەوانگە و کۆگاکان.
  • بالکۆنی و هەموو ئەو شوێنانەی دەکەونە دەرەوە و هاتووچۆیان لەسەرە.
  • حەمام و توالێت و مەتبەخ و هەموو شوێنە تەڕەکانی ناوەوە.

تایبەتمەندی و سوودەکانی

  • بە زەحمەت پیس دەبێت، بە ئاسانی پاک دەکرێتەوە.
  • بەرگەی کەش و هەوای جیاواز دەگرێت.
  • زۆر بەهێز و بەرگری تواناوەی زۆر بەرزە.
  • نەرمییەکی باشی هەیە و درز نابات.
  • ڕووی نەرم هەیە و ڕەنگی ناگۆڕێت.

ئامادەکردنی جۆینەکان

  • جۆینەکان پێویستە جوان پاکبکرێنەوە لە هەموو پیسی و تەپ و تۆزێک.
  • جۆینەکان پێویستە ووشک بن و ئاو هیچ کێشەیەکی دزینی ئاو لە شوێنەکەدا نەبێت.
  • ئەگەر ڕووەکە ئاوی زۆر هەڵمژێت ، یاخود کەش و هەواکە زۆر گەرم یاخود ڕەشەبای هەبوو باشترە کەمێکە ڕووەکە شێدار بکرێت.

ڕێنماییەکان بۆ بەکارهێنان

  • ئەگەر هەر شکاویەک لە جۆینەکاندا هەبوو پێویست پێشتر چارەسەربکرێت.
  • پێویستە سوپەر فۆگافلێکس بە هێواشی بڕێژرێتە سەر ئەو بڕە ئاوەی کە لە خشتەی تەکنیکیدا پێشنیار کراوە و تێکەڵەیەکی یەکسان بەدەست بهێنرێت. 
  • تێکەڵە ئامادەکراوەکە پێویستە بۆ ماوەی ٥-١٠ خولەک پشوو بدرێت تا تێکەڵەیەکی چوونەیەکمان دەست دەکەوێت.
  • 1-2 خولەک پێش دەستپێکردنەوەی بەکارهێنانی دووبارە دەبێت تێکەڵ بکرێت.
  • تێکەڵی ئامادەکراو پێویستە لە ماوەی ٥٠ خولەکەدا بەکاربهێنرێت.
  • تێکەڵەکە لەسەر جومگەکان بڵاودەکرێتەوە بە شێوەیەکی لارەهێڵ (diagonal) ماڵەیەکی لاستیکی تاوەکو تەواو جۆینەکان پڕدەبنەوە، پاشان زیادەکان دەبڕدرێن.
  • کاتێک ئەو مادەیەی بە تەواوی پڕکراوە لە بۆشایی جۆینەکان ئاوەکەی لەدەست دەدات و مات دەبێت، بەزۆری دوای نزیکەی ١٠-٢٠ خولەک، پێویستە بەشێوەیەکی بازنەیی بە یارمەتی ئیسفەنجێکی شێدار پاک بکرێتەوە.
  • دوای ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە سوپەر فۆگافلێکس ئەوەندە وشکە کە لە جومگەکە دەرنەچێت، ئەو پاشماوەیانەی لەسەر ڕووی جومگەکە دەمێننەوە لادەبرێن.

Dowmload Product Info

Cement Based, Silicone Additive Flexible Joint Filler Mortar

High Fugaflex-PH2500

© 2023 Passive House