...

Tile Adhesive1051(لکێنەری کاشی1051)

وەسف

 لکێنەری بنچینەیی چیمەنتۆیی بەهێزە  کە بەکاردێت بۆ دانانی سیرامیک و کاشی و گرانێت لە ڕووی دەرەوە و ناوەوە.

بواری بەکارهێنان

بۆ دانانی کاشی مام ناوەند و بچووکی ئەرزی و دیوار بەکاردێت.

پاکەتکردن
کیسی ٢٥ کیلۆگرام

تایبەتمەندیەکان

  • ئاسان ئامادە دەکرێت و بەکاردەهێنرێت.
  • توانای لکاندنی بەرزی هەیە.
  •  

کوالێتی ڕووەکارەکە کە کارەکەی لەسەر دەکرێت:
١-پێویستە ڕووەکە پاک و صاف و ڕەق بێت.
٢-بەشە لاوازەکان پێویستە لاببرێن و چاکبکرێنەوە،
٣-ڕووەکە پێویستە تۆز و خۆڵ و پیسی و چەوری و هتد... پێوە نەبێت.
ئامادەکردنی ڕووکارەکە:
١-ئەگەر مەوادەکە لەسەر مەڕمەڕ و سیرامیک بەکارهێنرا،پێویستە ڕووەکە زبر بێت.
٢-ئەگەر لەسەر کۆنکریت بەکارهێنرا،پێویستە کۆنکریتەکە شێدار بکرێت.

شێوازی بەکارهێنان

١-هەر کیسەیە پێویستە تێکەڵ بە ٦ بۆ ٧ لیتر ئاوی پاک دەکرێت،لەحاڵەتی پلەی گەرمی ئاسایدا.
٢-وە پێویستە ئاوەکەپاک بێت لە هەر تەنۆلکەیەکی زیان بەخش کە کاریگەری لەسەر توانی لکاندن هەبێت،پاشان پێویستە تێکەڵ بکرێت بە ئامێری میکسەر بەشێوازێکی هێواش و لەسەرخۆ تاکو ماددەکە شێوەیەکی هاوچەشن وەردەگرێت،تاکو کۆتایی پڕۆسەکە گرتنەوەی مەوادەکە پێویستی بە نزیکەیی ٥ خولەک دەبێت،دواتر ۳ بۆ ٤ خولەک جێدەهێڵرێت و دواتر ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان.
٣-باشتر وایە لەکاتی بەکارهێناندا بەرهەمەکە ڕاستەوخۆ بەر پێستی بەکاربەر نەکەوێت،دەست کێش و چاویلکە و دەمامک بەکاربهێنرێت.
٤-دەکرێت پێش بەکارهێنان کرێمێکی پارێزەر بدرێت لە دەست، لەکاتی بەرکەوتنی بە چاودا،پێویستە بە ئاوی گەرم بشۆردرێت و ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.
٥-ئەگەر هاتوو پلەی گەرمی لەسەروو ۳٥ پلەی سیلیزیەوە بوو پێویستە ڕەچاوی بڕی بە هەڵمبوون و ڕادەی شێ بکرێت، زۆر جار پێویست دەکات بڕی ئاوی تێکەڵکراو زیاد بکرێت.
٦-شەربەت کردنی جۆینەتەکان پێویستە بەلایەنی کەمەوە دوای ۲٤ کاتژمێر لە لێدانی ١٠٥١ی پاسیڤ هاوسەکە بکرێت.
٧-پێویست ناکات هیچ مادەیەکی دەرەکی تێکەڵ بە گیراوەکە بکرێت.
٨-دوای بەکارهێنانی پێویستە بپارێزرێت لە کەشوهەوای پێچەوانە،وەک بای بەهێز و پلەی گەرمای زۆر بەهێز و بەستن بپارێزرێت،وە پێویستە پاککردنەوە بە ئاو ئەنجام بدرێت پێش ئەوەی فلێکس ئەدهیسڤەکە (١٠٥١ پاسیڤ هاوس) بیبەستێت و ڕەق ببێت.
٩-دوای بەکارهێنان باشتر وایە ڕاستەوخۆ دەست و ڕوخسار بشۆردرێت.   
١٠-پێویستە ئامێرەکان ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنانی مەوادەکە بشۆردرێت،پێش ئەوەی ماددەکە بە ئامێرەکانەوە بیبەستێت و توشی ڕەق بوون ببێت.

Dowmload Product Info

Cement-based high-performance ceramics and tiles adhesive

Tile Adhesive

© 2023 Passive House