...

Decorative Plaster(لەبغی دیکۆر)

وەسف
بنچینەکەی لە چیمەنتۆی سپی دروست کراوە لەگەڵ کۆکراوەی رەسین و پۆلیمەر کە دژە ئاو و بەستنە زۆر بەهێزە و بەرگەی کەشو و هەوای زۆر جیاواز دەگرێت، گرنگترین جیاکەرەوەی ئەم بەرهەمە ڕووکارەکەیەتی کە ڕووکارێکی سروشتی زۆر جوان دەبەخشێت بە ڕووی تەلار و خانوو و باڵاخانەکان. 
بواری بەکارهێنان
وەک بەرگێکی ڕازاوەیی شاهانە بەکاردێت لەسەر ڕووکارە دەرکیەکانی تەلار و باڵاخانەکان، لەگەڵ ئەوەشدا وەک ڕووکاری کۆتایی سیستەمی عەزلی دەرەوە بەکاردێت ،هەروەها لە هەموو جۆرەکانی ڕووە کانزاییەکان، کۆنکریتی ڕووکاری دەرەوە، و لەسەر خشت و بلۆک بەکاردێت لە بینای نیشتەجێبوون، مۆڵەکان، و شوێنە پزیشکییەکان، هتد.

پاکەتکردن
25 کیلۆگرام(±02٪) 

 

تایبەتمەندیەکانی

١-کارپێکردن و دروستکردنی دیکۆر پێی زۆر ئاسانە.
٢-بەرگەی کەش و هەوای جیاواز و سەخت دەگرێت.
٣-بەرگەی کەشو و هەوای دەرەوە و ئاو دەگرێت.
٤-ڕێگری لە کەڵەکەبوونی شێ دەکات.
٥-کەموکوڕیەکانی ڕووکار (واجیهە)ەکان چارەسەر دەکات.
٦-بەرگەی ئاگر دەگرێت و ناسوتێت.
٧-وێنەیەکی ڕازاوەیی هاوشێوە دروست دەکات دوای بەکارهێنانی.
٨-دەتوانیت بۆیاخی بکەیت بە بۆیاخی دەرەوە.

خاوێنکردنەوەی ئەو رووەی کارەکەی لەسەر دەکرێت
پێویستە ڕووەکە پاک و ساف و ڕەق بێت،وە هیچ ماددەیەکی پێوە نەبێت کەکاریگەری لەسەر بۆندی نێوان مەوادەکە و ڕووەکە هەبێت وەک(تۆز و چەوری و ڕۆنی قاڵب و هتد..)
،ڕووکارەکە پێویستە ساف بێت و بەشە لاوازەکانی لاببرێن ،وە ئەگەر هەر درزێک یان شکاویەک لە ڕووکارەکەدا هەبوو،پێویستە بە ماددەی تایبەت ڕووکارەکە چارەسەر بکرێت و دواتر کارەکە بکرێت.
جێبەجێکردن
دیكۆرەتێڤی پاسیڤ هاوسەكە تێكەڵ بە ئاوێكی سارد و خاوێن دەكرێت، بۆ ماوەی ١٠ خولەك بە لەسەرخۆی تێكەڵ دەكرێت تاوەكو تێكەڵەكە بەتەواوی هەمووی جوان تێكەڵ دەبێت.
‎دوای ٣ خولەك وازی لێدەهێنیت ، دواتر كەمێكی تر تێكەڵی دەكەین ئەگەر پێویست بوو ئاوی بۆ زیاد دەكەین، بە گوێرەی كەش و هەواكە.
‎پێویستە هەمان بڕی ئاو بۆ گرتنەوە كیسەكان بەكاربهێنرێت، ئەگەر نا ئەگەری ئەوە هەیە ڕووەكە هەمان شێوە دەرنەچێت، جیاوازی دەربكەوێت لە ڕووكارەكەدا.
‎هەر گیراوەیەك پێویستە لەماوەی دووكاتژمێردا بەكاربهێنرێت، هەندێ كات دەبێت زووتریش بێت ئەوە بە گوێرەی پلەی گەرمی و ڕادەی شێی ناوچەكە دەگۆڕێت.
‎دوای ئامادەبوونی گیراوە تێكەڵكراوەكە، بە ماڵەیەكی ستیل بە نەرمی لەسەر ڕووەكە دەدەرێت تا ئەو ئەستوریەیی كە داواكراوە، پاش ١٠ خولەكە ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی هاوشێوەیی و نەخشی دیكۆرەتیڤەكە دەربكرێت كە زۆر جار ئەو كارە بە ماڵەیەكی ئیسفنجی یاخود پلاستیكی دەكرێت كە بەشێوەیەكی بازنەیی لەسەر ڕووەكە بەكاردەهێنرێت بۆ دەركردنی ئەو دیكۆرەی كە دەمانەوێت،پێویستە زوو زوو ماڵەكە پاك بكرێتەوە تاوەكو ئەو دیزاینەی دەمانەوێت دروست بكەین بێ كێشە دەربچێت لەسەر رووەكە،
‎بۆ پاراستن لە چوونەوە سەریەكی نەخشی دیكۆرەتیڤەكە لە ڕووبەرە گەورەكاندا ، پێویستە دڵنیابیتەوە لە ژمارەی وەستاكان تاوەكو هیچ شوێنێك بە بۆشایی لە نێوان نەخشەكاندا بەجێ نەمێنێت و گرنگی و وردەكاری تەواو بكرێت لە جۆین و گۆشەكاندا.

Dowmload Product Info

Decorative Plaster for Building - Exterior

Decorative Plaster

© 2023 Passive House