وەسف
لکێنەری چیمەنتۆی پێشکەوتووی زۆر بەهێزە کە بەکاردێت بواری مەلەوانگە و دانانی مەڕمەڕ و سیرامیک و کاشی و گرانێت لەڕووکاری دەرەوە و ناوەوەی بینا و خانو و تەلارە بەرزەکان و تاوەکو بەرزی ٣٠مەتر کاریپێدەکرێت.
بواری بەکارهێنان
١-بۆ ڕووکاری ناوەوە و دەرەوەی بینای بەرز و باڵکۆنی و شوێنی کراوەش دەبێت.
٢-بۆ ئەو شوێنانە بەکاردێت کە بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئاودا هەیە وەک مەلەوانگە.
٣-بۆ کاشی و سیرامیکی 40 سم×40 سم و 60 سم×120 سم گەورەتریش بەکاردێت.
٤-بۆ ئەو شوێنانە بەکاردێت کە هاتوچۆی ئوتۆمبیلی لەسەرە و پلەی گەرمی زۆر بەرز و نزم دەکات،
٥-بۆ سیرامیک و گرانیت و مەڕمەڕ و گرانیتی سروشتی بەکاردێت.
٦-بەکاردێت لەسەر گەچ و طەبەقی گەچ و کۆنکریت.
٧-باشترین ئەنجام دەدات لە بۆندی نێوان سیرامیک و گرانیت کە بۆ ڕووی دەرەە بەکاردێن،وە بۆ بۆندی بەردی سروشتی.
٨-وە کاشی مۆزایکی مەلەوانگە و تانکی ئاو.
٩-بەکاردێت ۆ حەمامی تورک و حەمام و ئەو شوێنانەی کە تەڕن.
١٠-بەکاردێت بۆ ئەو ئەرزیانەی کە سیستەمی گەرمی تێدا بەکارهاتووە،وەک شۆڤاژ و مەلەوانگەی گەرم...هەروەها بۆ ئەو مەلەوانگانەی کە لە زستاندا ئاوەکانیان بەتاڵ ناکرێت.
بەکاردێت بۆ خەزانە ساردەکان و دیوار و ئەرزی خەزانە ساردەکان.
پاکەتکردن
25 کیلۆگرام/کیسە
تایبەتمەندیەکان
١-توانای لکاندنی زۆر بەرزە.
٢-لەبەکارهێنانی ستونیدا توانای بەرگەگرتنی لە خلیسکان هەیە لەکاتی بەکارهێناندا.
٣-ئامادەکردن و کارپێکردنی ئاسانە.
٤-توانای مانەوە بۆ کاتێکی درێژ هەیە
ڕێنماییەکانی بەکارهێنان
کوالێتی ڕووەکارەکە کە کارەکەی لەسەر دەکرێت:
١-پێویستە ڕووەکە پاک و صاف و ڕەق بێت.
٢-بەشە لاوازەکان پێویستە لاببرێن و چاکبکرێنەوە،
٣-ڕووەکە پێویستە تۆز و خۆڵ و پیسی و چەوری و هتد... پێوە نەبێت.
ئامادەکردنی ڕووکارەکە:
١-ئەگەر مەوادەکە لەسەر مەڕمەڕ و سیرامیک بەکارهێنرا،پێویستە ڕووەکە زبر بێت.
٢-ئەگەر لەسەر کۆنکریت بەکارهێنرا،پێویستە کۆنکریتەکە شێدار بکرێت.
شێوازی بەکارهێنان
١-هەر کیسەیە پێویستە تێکەڵ بە ٥ بۆ ٦ لیتر ئاوی پاک دەکرێت،لەحاڵەتی پلەی گەرمی ئاسایدا.
٢-وە پێویستە ئاوەکەپاک بێت لە هەر تەنۆلکەیەکی زیان بەخش کە کاریگەری لەسەر توانی لکاندن هەبێت،پاشان پێویستە تێکەڵ بکرێت بە ئامێری میکسەر بەشێوازێکی هێواش و لەسەرخۆ تاکو ماددەکە شێوەیەکی هاوچەشن وەردەگرێت،تاکو کۆتایی پڕۆسەکە گرتنەوەی مەوادەکە پێویستی بە نزیکەیی ٥ خولەک دەبێت،دواتر ۳ بۆ ٤ خولەک جێدەهێڵرێت و دواتر ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان.(پێش بەکارهێنان دوای ٣-٤ خولەکەکە پێویستە یەکجار تێکەڵ بکرێتەوە).
٣-باشتر وایە لەکاتی بەکارهێناندا بەرهەمەکە ڕاستەوخۆ بەر پێستی بەکاربەر نەکەوێت،دەست کێش و چاویلکە و دەمامک بەکاربهێنرێت.
٤-دەکرێت پێش بەکارهێنان کرێمێکی پارێزەر بدرێت لە دەست، لەکاتی بەرکەوتنی بە چاودا،پێویستە بە ئاوی گەرم بشۆردرێت و ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.
٥-ئەگەر هاتوو پلەی گەرمی لەسەروو ۳٥ پلەی سیلیزیەوە بوو پێویستە ڕەچاوی بڕی بە هەڵمبوون و ڕادەی شێ بکرێت، زۆر جار پێویست دەکات بڕی ئاوی تێکەڵکراو زیاد بکرێت.
٦-شەربەت کردنی جۆینەتەکان پێویستە بەلایەنی کەمەوە دوای ۲٤ کاتژمێر لە لێدانی ١٠٦٢ی پاسیڤ هاوسەکە بکرێت.
٧-پێویست ناکات هیچ مادەیەکی دەرەکی تێکەڵ بە گیراوەکە بکرێت.
٨-دوای بەکارهێنانی پێویستە بپارێزرێت لە کەشوهەوای پێچەوانە،وەک بای بەهێز و پلەی گەرمای زۆر بەهێز و بەستن بپارێزرێت،وە پێویستە پاککردنەوە بە ئاو ئەنجام بدرێت پێش ئەوەی فلێکس ئەدهیسڤەکە (١٠٦٢ پاسیڤ هاوس) بیبەستێت و ڕەق ببێت.
٩-دوای بەکارهێنان باشتر وایە ڕاستەوخۆ دەست و ڕوخسار بشۆردرێت. ١٠-پێویستە شێوازی تێکەڵکردنەکە باشتر بێت بۆ ئەو بەکارهێنراوانەی کە هاتوچۆی بارهەڵگر یاخود گۆڕانکاری پلەی گەرمی زۆر تێیاندا ڕوودەدات.
١١-پێویستە ئامێرەکان ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنانی مەوادەکە بشۆردرێت،پێش ئەوەی ماددەکە بە ئامێرەکانەوە بیبەستێت و توشی ڕەق بوون ببێت. ١٢-پێویستە لە پاکەتە ئەسڵیەکەی خۆیدا لەشوێنکی وشک و فێنک دوور لەشێداری مەوادەکە هەڵبگیرێت.
تێبینی/سنووردارکردنی بەکارهێنان:
٥-ئەگەر هاتوو پلەی گەرمی لەسەروو ۳٥ پلەی سیلیزیەوە بوو پێویستە ڕەچاوی بڕی بە هەڵمبوون و ڕادەی شێ بکرێت، زۆر جار پێویست دەکات بڕی ئاوی تێکەڵکراو زیاد بکرێت.
پێویستە لە کەش و هەوای زۆر ساردی بەستندا و لە ڕەشەبای زۆر بەهێزاد کار بەم بەرهەمە نەکرێت. ئەو ڕووانەی کە ئاوی زۆر هەڵدەمژن پێویستە پێش کارکردن بە تەواوی شێداربکرێن.