بەهێزكردنی ئابووری سەوزی عێراق و پاڵپشتی دارایی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام
ڕۆژی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی (پ. د. كۆسار محەمەد عەلی) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و (د.هەڤاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی و نوێنەرانی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و بانكی ناوەندی عێراق و ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان و ژمارەیەك لە ئەكادیمستان و مامۆستایانی زانكۆ، دووەمین كۆڕبەندی هاوبەشی زانكۆی سلێمانی و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ (IOM)، بە دروشمی (بەهێزكردنی ئابووری سەوزی عێراق و پاڵپشتی دارایی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام) لە هۆڵی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئێمە وەک کۆمپانیای پاسیڤ هاوس Passive House Iraq
بەشداریمانکرد کە بزنزەکەمان خزمەت بە ژینگە دەکات، لەڕێگەی کار و بزنزەکەمانەوە دەبینە هۆکاری ئەوەی وزەی کەمتر بەکاربهێنرێت لە بواری بیناسازیدا و گازە زیان بەخشەکان کەمتر ببنەوە لە بەرگە هەوای زەویدا.