3/5/2023 2:55:00 PM

چۆن دەتوانین پەنجەرەیەکی باش هەڵبژێرین؟

چۆن بتوانین پەنجەرەیکی باش ھەڵبژێرین؟ تایبەت مەندی پەنجەرەی باش چیە ؟کاتێک دەچیتە کارگەیک دەرگاو پەنجەرە دروست بکەیت پێویستە چی بکەیت تا پەنجەرەیکی کوالێتی باش بکڕیت!؟
دەرگا و پەنجەرەکان بەشێکی گرنگن لە خانو و بیناکانماندا، لە چەند ڕوویەکەوە کاریگەریان ھەیە لەسەر بیناکان لە ڕووی ھاتنەژوورەی ڕووناکی پێویست بۆ نێو بیناکان، لە ڕووی پارێزگاریکردنی وزە و جوانیوە.
ئێمە ئا لێرەدا ھەوڵدەدەین تیشکێک بخەینە سەر لایەنی کوالێتی پەنجەرەکان چۆن بتوانین پەنجەرەی کوالێتی بەرز بناسینەوە و تایبەت مەندیەکانی چین !؟
پەنجەرەکان لە دوو بەش پێک دێن شوشە و پڕۆفایل (چوارچێوە) ، سەبارەت بە کوالێتی پڕۆفایلی پەنجەرەکان پێویستە ئەوە بزانین کە ناتوانین ھەرگیز لەسەر ئەو بەشەی دەرەوەی پڕۆفایلەکە بە چاو دەیبینین بڕیار لەسەر ئەوە بدەین کە ئەو پەنجەرەیە باشە یان خراپ، بەڵکو پێویستە سەیری بەشی ناوەوەی پڕۆفایلەکە بکەین واتە section ێکی لە وەربگرین و سەیری ناوەوەی پڕۆفایلەکە بکەین و وردبینەوە لە پێکھاتەکانی ناوەوەی، کاتێک دەچیتە کارگەیەک دەتەوێت پەنجەرەت بۆ دروست بکەن بۆ ماڵەکەت یان بیناکەت داوا بکە نموونەیەک لەو پڕۆفایلەت بۆ بھێنن کە پەنجەرەکانی لێ دروست دەکەن و بە وردی سەرنجی ئەم خاڵانە بدە:
گرنگترین بەشی ئەو پڕۆفایلە Thermal Break ە، سێرماڵ برەیک ئەو بەش پلاستیکە ڕەشەیە کە دوو بەشە ئەلەمنیۆمەکە لە یەکتری جیا دەکاتەوە ھەتاوەکو ئەو بەشە پانتر بێت باشترە وە عەزلێکی باشتری ھەیە ڕێگری زیاتر دەکات لە تێپەڕبوونی گەرما و سەرما! ئەگەر سەیری وێنەکانی سەرەوە بکەین دەبینین تاوەکو Thermal Break (ئەو پلاستیکە ڕەشەی لە نێو پڕۆفایلەکەدایە) تاوەکو پانتر بێت ئەوە U-value پەنجەرەکان کەمتر دەبێتەوە واتە بەرگریکی زیاتری ھەیە بۆ سەرما و گەرما.ئەو پەنجەرانەی لێرە لە کوردستان ھەن کە ناوی عازل دەفرۆشرێن Thermal Break ەکەیان نزیکەی 15mm دەبێت، وە لەھەندێک شوێن ھەیە 35mm ە، پێم وابێت لەوە زیاتر نیە لێرە، بەڵام لە ھەندێک جۆری تایبەت وەک ھی پاسیڤ ھاوس Thermal break ەکەیان سەرو 50mm ن !
وە زۆر گرنگە ئەو بۆشایەی کە لەنێو پڕۆفایلی پەنجەرەکەدا ھەیە بە مەوادی عەزل پڕبکرێنەوە، بەڵام بەداخەوە لێرە من بەرھەمی ھیچ کارگەیکی ئێرەم نەبینیوە کە ئەو بۆشایانەی ھەن لە نێو پڕۆفایلەکەدا بە مەوادی عەزل پڕبکەنەوە زۆر بەیان بەبۆشی بەجێدەھێڵرێت، ئەگەر بتوانن ئەو پەنجەرانە بەدەست بھێنن کە نێو پڕۆفایلەکانیان بە مەوادی عەزل پڕکراونەتەوە زۆر باشتر دەبن.
ناتوانین لێرە ھەموو بەشەکانی زۆر بە وردی باس بکەین، بەڵام ھەوڵدەدەین جاری داھاتوو باسی جۆری شوشەکان و کاریگەریان بکەین بۆ ئێستا ئەوەند بزانن کە شوشەی دەبڵ جام کافی نیە بۆ ئەم کەشو ھەوای کوردستان پێویستە شوشەکان 3 جام بن، وە بەشێوەیکی گشتی U-value پەنجەرەکان بۆ کوردستان لە 0.90 W/m K زیاتر نەبن.
بەشی شووشەکان باسی داھاتوومان دەبێت، بە ھیوای گەیاندنی سودێک بە ئێوەی ئەزیز.
مسلم محمد
ئەندازیاری ڕپێدراوی پاسیڤ ھاوس لە عێراق

© 2023 Passive House