جۆرەکانی پاسیڤ هاوس
جۆری یەکەم
کلاسیک: ئەم جۆرە لە ٪90 بڕی بەکارهێنانی نەوت و کارەبا کەم دەکاتەوە و هیچ کێشەیکی سەرما و گەرمات نابێت بەبێ هیچ گەرمکەرەوەیک و هەوایکی فرێش (تازە) ی بەردەوامت هەیە لە نێو ماڵەکدا کە بەهۆی سیستەمێکی هەواگۆڕکێی تەواو پێشکەوتووی ئەڵمانیەوە ئەم کارە جێ بەجێ دەکرێت، وە لەم جۆرەدا ئەوپەڕی وزەی بەکارهاتوو بۆ هەر مەترێک دووجا لە بیناکە بۆ (گەرمکردنەوە و فێنککردنەوە و ئامێرە کارەبایەکانی تر) بۆ تەواوی ساڵەکە لە 60kWh/m2 زیاتر نیە.
جۆری دووەم
پڵەس: ئەم جۆرەیان هەمان تایبەت مەندی جۆری یەکەمی هەیە + لەگەڵ ئەوەشدا بڕی بەکارهێنانی وزە کەمتردەبێتەوە بە جۆرێک دادەبەزێت بۆ 45kWh/m2 کە 15kWh/m2 لە جۆری یەکەم کەمترە وە لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆژەکە تا ڕادەیکی باش پشت بەخۆی دەبەستێت بۆ دابینکردنی ئەو وزە کەمەی کە پێویستیەتی، کە لەڕێگەی وزەی خۆرەوە وزە بۆ خۆی بەرهەم دەهێنێت بە جۆرێک کە نابێت بڕی وزەی بەرهەم هاتوو بۆ هەر مەترە دووجایک لە زەوی بیناکە 60kWh/m2 کەمتربێت بۆ تەواوی ساڵەکە.
جۆری سێیەم
پریمیهم : ئەم جۆرەیان باشتریناینە ! بەجۆرێک کە بڕی بەکارهێنانی وزە تێدا بەبەراورد بە جۆری یەکەم ٪50 کەمترە ، واتە ساڵانە تەنها 30kWh/m2 وزەت پێویستە بۆ هەموو شتێکی نێو ماڵەکە (گەرمکردنەوە و فێنککردنەوە و هەموو ئامێرەکان تری نێو ماڵەکە) بەڵام ئەم جۆرەیان بە تەواوەتی پشت بە خۆی بە دەبەستێت بەجۆرێک خانوەکە (بیناکە) پێویستی بە هیچ سەرچاوەیکی دەرەکی نیە بۆ وزە ئەوکاتە پڕۆژەکە دەبێتە Zero Energy Building واتە بیناکە هیچ وزەیک بەکارناهێنێت, ئەو بڕە زۆر کەمەی کە پێویستیەیتی خۆی دابینی دەکات کە ساڵانە بۆ هەر مەترە دووجایک لە زەوی بیناکە زیاتر لە 120kWh/m2وزەی نوێوەبوو لە خۆر و با بەرهەم دەهێنێت! ئەم جۆرە بەراورد بە خانووی ئاسایی ٪99 بڕی بەکارهێنانی وزەی تێدا کەمترە!
تێبینی:: بڕی بەکارهێنانی وزە بۆ گەرمکردنەوە یاخو فێنککردنەوە لە هەرسێ جۆرەکەی پاسیڤ هاوسدا 15kWh/m2 زیاتر نیە بە درێژایی ساڵەکە بۆ یەک مەتر دووجا بیناکە.