ئه‌گه‌ر خانوه‌كه‌ت به ستانداردی پاسیڤ هاوسی ئه‌ڵمانی دروست بكه‌یت چه‌ند سودمه‌ند ده‌بیت !؟
پاسیڤ هاوس پێشكه‌وتووترین ستانداردی دروست كردنی خان‌و و باڵاخانه‌یه كه ئێستا له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا كاری پێ ده‌كرێت, خۆش به‌ختانه ئێمه‌ش ئێستا له عێراق لقی پاسیڤ هاوسمان كردوه‌ته‌وه و به‌و ستانداردانه خان‌و و باڵاخانه دروست ده‌كه‌ین.
له خواره باسی سوده‌كانی پاسیڤ هاوس ده‌كه‌ین:
١. ساڵانه له %٩٠ بڕی به‌كارهێنانی نه‌وت و كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه! چون خانوه‌كه به كه‌مترین وزه گه‌رم ده‌بێته‌وه و فێنك ده‌بێته‌وه!
(به‌جۆرێك بۆ خانوویكی سه‌دمه‌تری ساڵانه بای ٦٠ هه‌زار دینار كه‌متر كاره‌بات پێویست ده‌بێت بۆ گه‌رمكردنه‌وه.)
٢.كه‌شی نێو ماڵه‌كه هه‌موو ژوره‌كان پله‌یكی گه‌رمی جێگیریان ده‌بێت به زستاندا پله‌ی گه‌رمی نێو ماڵه‌كه ٢٠ پله‌ی سه‌دی كه‌متر نابێت ئه‌گه‌ر ده‌ره‌وه‌ش -١٠ ده پله ژێر سفره‌وه بێت! به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گه‌رم كه‌روه‌یكی وه‌ك سۆبا یان هیته‌ر یان شۆڤاژ كاربكات!
به هاوینیشدا پله‌ی گه‌رمی نێو ماڵه‌كه ٢٥ پله‌ی سه‌دی زیاتر نابێت!
٣. به‌هیچ شێوه‌ك كێشه‌ی ته‌ڕه‌شوع و شێت نابێت له پاسیڤ هاوسدا چون سیسته‌مێكی زۆر پێشكه‌وتووی هه‌واگۆڕكێت ده‌بێت له ماڵه‌كه‌دا.
٤. به‌رده‌وام هه‌وایكی تازه و خاوێنت ده‌بێت له نێو ماڵه‌كه‌دا چونكه سیسته‌می هه‌واگۆڕكێكه ته‌نها ڕێگه به هاتنی هه‌وای فرێش و تازه ده‌دات وه فیلته‌رێكی تێدایه هه‌واكه ده‌پاڵێوێت پاشان له‌ڕێگه‌ی ده‌كتێكی تایبه‌ته‌وه هه‌وا پیسی ماڵه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه.
٥. به هه‌موو شێوه‌یك به دوورده‌بیت له هه‌موو ژاوه‌ژاوێك چونكه سایلێنسه‌ر له سیسته‌می هه‌واگۆڕكێكان به‌كاردێت .
٦. ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان نوێترین ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌من كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ جام ده‌بن پاشان حساباتی ئه‌و تیشكه‌ی خۆره ده‌كرێت كه له په‌نجه‌ره‌كان دێته ژوره‌وه له زستاندا پاشان له هاویندا كاریگه‌ری تیشكی ئه‌و خۆره كه‌م ده‌كرێته‌وه كه به هاویندا ده‌دات له په‌نجه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی نێو بیناكه به‌رز نه‌بێته‌وه.
٧.پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكرێت به هیچ شتێك ته‌حلیلی وزه بۆ بیناكه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پسپۆڕه‌كانی پاسیڤ هاوس له ئه‌وروپا پاشان پێش ئه‌وه پێت ده‌ڵێین خانوه‌كه‌ت چه‌ندێك وزه‌ی پێویسته وه یه‌ك ڕاپۆرتی ته‌واو ده‌خرێته به‌رده‌م خاوه‌ن پڕۆژه كه هه‌موو ورده‌كاریكی تێدا باسكراوه سه‌باره كه‌ش و هه‌وای نێو ماڵه‌كه له وه‌رزه جیاوزه‌كاندا.
٨. له هه‌موو وه‌رزه‌كاندا ده‌توانیت سود له ڕووبه‌ری ته‌واوی بیناكه‌ت ببینیت جیاواز له بیناكانی تر كه له هاوین و زستاندا ته‌نها ئه‌و ژوره ده‌توانیت به‌كاربهێنیت كه فێنككه‌ره‌وه‌یك یاك گه‌رمكه‌ره‌وه‌یك ئیش ده‌كات تێیدا, بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خانوویكی ٢٠٠ مه‌تریت هه‌بێ له پاسیڤ هاوسدا هه‌موو ڕووبه‌ره‌كه ده‌توانی به‌كاربهێنیت له هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌د به‌ڵام له خانووی ئاساید له زستان و هاویندا ته‌نها ئه‌و ڕووبه‌ره ده‌توانی تێیدا دابنیشیت كه فێنك كه‌ره‌وه‌یك یان گه‌رم كه‌ره‌وه‌یك تێدا ئیش ده‌كات به‌مه‌ش له %٥٠ ڕووبه‌ری بیناكات ده‌ڕوات نا‌توانیت سودمه‌ندبیت لێی!