ئێمە سێ سندوقی جیاوازمان دروست کرد!
ئێمە سێ سندوقی جیاوازمان دروست کرد!
یەکەمیان تەنیا بە بلۆکی کۆنکرێتی دروستمان کرد، دووەمیان خشتمان بەکار هێنا و سێیەمیان بە بلۆکی کۆنکریتی دروستمانکرد و دواتر دیوار و سەقفەکەی عەزلمان کرد بە ئەستوری ١٠سم، وە دواتر پلەی گەرمی ناوەوەمان پێوانە کرد، بۆ نیشاندانی جیاوازیەکان.
لە هەر سندوقێکدا، ٨.٨ کیلۆ سەهۆڵمان جێهێشت بۆ ماوەی ٧ کاتژمێر!
لە ئەنجامدا دەبینین سندوقی پاسیڤ هاوسە عەزلکراوەکە سێ جار سەهۆڵەکە باشتر دەهێڵێتەوە لەو دووانەی تر کە تەنیا لە بلۆک و خشت دروست کراون!
سندوقی پاسیڤ هاوسە عەزلکراوەکە ٣.٨٥٠ کیلۆ سەهۆڵ دەهێڵێتەوە
سندوقی خشتەکە 1.400 کیلۆ سەهۆڵ دەهێڵێتەوە
بلۆکی کۆنکریتی 1.200 کیلۆ سەهۆڵ دەهێڵێتەوە