بۆ یەکەمین جار لە عێراق پێشبڕکێی ICE BOX CHALLENGE بەڕێوەچوو
بە ئامادە بوونی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی ، چالاکی Ice Box Challenge بەڕێوە چوو لە شاری سلێمانی.
توانرا دەسکەوتێکی مێژوویی گرنگ بە دەست بھێنرێت کە ئەو ژوورەی بە ستانداردی پاسیڤ ھاوس دروست کرابوو ٢٥ پلەی سیلیزی فێنکتر بوو لە ژوورە ئاساییەکە بەبێ بەکارھێانی ھیچ ئامێرێکی فێنککەرەوە!
بە دەستھێنانی ٢٥ پلە جیاوازی دەسکەوتە بۆ ئێمە و ھاوڵاتیانیش چونکە چیتر ئەوانیش بە پشت بەستن بە سیستەمی پاسیڤ ھاوس خەمی کارەبا و سوتەمەنیان نابێت چونکە بینا و خانوەکانیان بە ٪٩٠ کەمتر بەکارھێنانی وزە ژیانێکی ئاسوودە بەڕێدەکەن لە نێو خانووەکانیاندا.