1/4/2023 1:53:00 PM

بینا پاسیڤ هاوسەكان لە كەشوهەوا جیاوازەكاندا

بینا پاسیڤ هاوسەكان لە كەشوهەوا جیاوازەكاندا
لە ناو كەش و هەوای سەنتەری ئەوروپادا ئەزموونێكی کرداری بەدەست هاتووی زۆرمان هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی بنیادنانی بینای پاسیڤ هاوس.
ئەوە هەڵەیەكی گەورە دەبوو ئەگەر بهاتایە ئێمە هەمان یزاینی سەنتەری ئەوروپامان بۆ شوێنەكانی تریش بەكار بهێنایە، بەتایبەتی لە دیتەیڵی ماددە گەرمی دابڕكەرەكان (Insulation materials) و پەنجەرەكان و هەواگۆڕكێكاندا(Ventilation)، كارێكی هەڵە دەبوو لە بەرئەوەی
۱. هەر بینایەو تایبەت مەندی خۆی هەیە لە هەموو وڵاتێكدا.
۲. لە هەر وڵاتەكێك كەش و هەوایكی جیا كاریگەری لەسەر بیناكان دەبێت.
لەبەرئەوە ، پاسیڤ هاوس چارسەری ئەو كێشەی كردووە بە گونجاندنی لەگەڵ وڵاتەكە و كەش و هەواكەیەدا.
لەلایكی ترەوە ،ئامانجەكان هەمان شتن بۆ كەش و هەوا و وڵاتە جۆربەجۆرەكان.زانستی فیزیا لە تەواوی دونیادا یەك شتە واتە گۆڕنكاری لە خودی زانستەكەدا نیە ،لەبەر ئەوە هاوکێشە فیزیایەكان هەمان شتن بۆ دروستكردنی خانووێك كە وزەی كەمی بوێت و ئاسودەیی تێدا فەراهەم بكرێت ، ئەوەی كە دەگۆڕێت كەش و هەواكەی دەوربەری بیناكەیە.لەبەرئەوە بەوردبوونەوە و دیراسەكردنی بارودۆخی دەوری بیناكە دەتوانرێت ڕێگایكی ورد بگیرێتە بەر بۆ دیزاینكردنی پاسیڤ هاوس لە كەش و هەوا و وڵاتە جیاوازەكاندا.

بینا پاسیڤ هاوسەكان و پێناسەیكی كورت
تایبەت مەندیەكانی دیزاینی پاسیڤ هاوس بە گوێرەی باردۆخەكان دەگۆڕێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بنەما سەرەكیەكان هەروەكو خۆیان دەبن.بنەما سەرەكیەكان لە بیرۆكەی (ئامۆر لۆڤینس Amory Lovins) داڕێژراون ، كە كار لەسەر ئەوە دەكرێت كە بڕی بەكارهێنانی وزە كەمبكرێتەوە لەڕێگەی ئەو پێشكەوتنه زانستیه گرنگەی بواری تەكنەلۆجیا.
بۆ بابەتی سەرما و گەرما ،ئامانجی سەرەكی ئەوەیە كە ئەو لۆدە ئینێرجیە كەمبكرێتەوە كە دەكەوێتە سەر ماڵەكان كە ساڵانە وزەیكی ئێجگار زۆر سەرف دەكرێت لەو بوارەدا ، ئەویش بە دانانی ماددەی گەرمی دابڕكەر (عازل) Insulation materials ، پەنجەرە و دەرگای عازلی زۆر باش ، سود وەرگرتن لەوزەی خۆر وە چەندین پێوەری دیكەش.
كاتێك لۆدی گەرمی دەگاتە بڕی(10W/m2) ١٠ وات بۆ مەترە دووجاێك، ئەوا لەوانەیە سیستەمێكی هەواگۆڕكێ بەتەنها بەس بێت بۆ دەسكەوتنی ئەو بڕە گەرمیە.هیچ ئامێركی تری پێدەری گەرمیت پێویست نابێت.
كەواتە ، پێناسەی بینای پاسیڤ هاوس بەم جۆرەیە بەشێوەكی سادە ئامانجی سەرەكی ئەوەیە سنورێك بۆ لۆدی پێویستی گەرمكردنەوە هەبێت ئەویش بڕی10W/m2 دە وات بۆ یەك مەترە دووجا، لە هەندێ كەش و هەوادا ئەمە بە ئاسانی بە دەست دێت ، لە هەندێ كەش و هەوای تری ساردا لەوانەیە قورستر بێت.
وە هەمان شت دەكرێت بۆ فێنك كردنەود ،ئەویش كەمكردنەوەی ئەو لۆدەیە كە بە هۆی فێنك كردنەوەكاندا دروست دەبێت، دانانی پەنجەرەی قەبارە گونجاو و كوالێتی باش ، سێبەر وك كەمكردنەوەی گەرمی ناوەوە هەموو ئامانە هۆكارێكی زۆر باش دەبن بۆ فێنك كردنەوەی ناوەوەی ماڵەكان، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بڕێك وزەی ساردی پێویست دەبێت كە ئەویش بە گواستنەوەی بڕێك هەوای سروشتی لە دەرەوە بۆ ناوەوە بۆ دەست خستنی هەوایكی تەندروست زۆر باش.

هەندێ یاسای کرداری كە دەبێت لە هەمووكەش و هەواێكدا جێ بە جێ بكرێن 
١) پێویستە ئاسودەیی لە بەرزترین ئاستدا پارێزكاری لێ بكرێت. پاسیڤ هاوس پێویستە وەك ئاسودەترین ماڵ بناسرێت لە هەر وڵاتێك بێت وە لە هەر كەش و هەواێكدا بێت.
٢) دروستكردنەكەی دەبێت سادەتر بێت لەو خانووە باوەنەی كە دروست دەكرێن،واتە پاسیڤ هاوس داوای هیچ شتێكی ئالۆز و قورس ناكات بۆ دروستكردنی.
٣) پێویست ناكات بڵێین هیچ وزەێكمان پێویست نیە، یان بەواتایكی تر هەوڵبدەین خانووێكمان هەبێت بڕی پێویستی وزەی یەكسان بێت بەسفر، ئەوە كارێكی دەبێت زۆر گران دەكەوێت.
ئامانجەكە ئەوەیە ماڵێكمان هەبێت وزەی زۆر كەمتری بوێت لە چاو خانووە باوەكان(ئاسایەكان).
٤) دانانی ماددەی عازل بیرۆكەیكی باشە بۆ هەموو جۆرە كەش و هەواێك.
٥) دروستكرنی سێبەر یەكێكە لە پێویستیە گرنگیەكان لەگەڵ سود وەرگرتن لە وزەی خۆر لە هاویندا.
٦) گێڕەرەوەی گەرمی (Heat Recovery)یەكێك دەبێت لە پێویستیە گرنگەكان لە هەموو كەشە سارد و گەرمەكاندا. ئەگەر لە ماڵەكاندا سیستەمی هەواگۆڕكێ هەبوو ئەوا بیرۆكەیكی زۆر باش دەبێت ، ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوە نزمتر بوو لە ٨ پلەی سیلیزی یان بەرزتر بوو لە ٣٢ پلەی سیلیزی ئەوا لەو كاتەدا ، هەواكێشەكان لەوكاتەدا بەكاردێن بۆ گەواستنەوەی هەوای گەرم لە وەرزە ساردەكاندا و گوستنەوەی هەوای سارد لە كاتی گەرمادا.
٧) بڕێكی زۆر كەم لە وزەمان دەوێت وەك یارمەتیێك بۆ گەیشن بە ئامانجەكانی پاسیڤ هاوس. بۆ نموونه پانكەكانی هەواگۆڕكێكان پێویستیان بە وزەیكی باشی كارەبا دەبێت.

 

سەرچاوەکان

١-
[Feist/Adamson 1989] Feist, Wolfgang; Adamson, Bo: Design of low-energy houses in the federal republic of Germany; Lund University, Report BKL 1989:3(E)
٢-
[Schnieders 2009] Schnieders, Jürgen: Passive Houses in South West Europe — A quantitative investigation of some passive and active space conditioning techniques for highly energy efficient dwellings in the South West European region. 2nd ed., Passivhaus Institut, Darmstadt 2009. 
٣-
[Schnieders et. al. 2012] Jürgen Schnieders, Jürgen; Feist, Wolfgang; Schulz, Tanja; Krick, Benjamin; Rongen, Ludwig; Wirtz, Reiner - Passive Houses for different climate zones, Passivhaus Institut, Darmstadt Nov. 2011 

© 2023 Passive House