كۆمپانیایی پاسیڤ هاوس سپۆنسەری ڤیستیڤاڵی ساڵانەی زانكۆی سلێمانیە
رۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبونی د.لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق و د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پارێزگارى سلێمانى و ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکانى کوردستان و لێپرسراوانى باڵای حكومی و حزبی و مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان و كەسایەتیەکانی شاری سلێمانی، گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵانەی زانكۆی سلێمانی بەناونیشانى (زانكۆ لە شاڕێی متمانەی كۆمەڵگەدا) بەڕێوەچوو.
زانكۆی سلێمانی فیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی لە ڕێگەی ٢٤ لێژنەوە ڕێکخست بوو، كە دوای ٢٣ ساڵ ئەمە یەكەمجارە زانكۆی سلێمانی گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵ ئەنجام بدات كەتیایدا زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ پڕۆژە لە لایەن خوێندكارانی زانكۆی سلێمانییەوە لە هەموو بوارە جیاوازەكان لە ٨٤ بەشی زانستی خرایەڕوو.
ئێمەش وەک کۆمپانیای پاسیڤ هاوس سپۆنسەری سەرەکی ڤیستیڤاڵی ساڵانەی زانكۆی سلێمانی بووین و بەشداربووانی ڤیستیڤاڵەکەمان ئاشناکرد بە بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەمان و جێی ئاماژەیە کە بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەمان جێی سەرنجی بەشداربووانی ڤیستیڤاڵەکە بوون و بەرهەمەکانیان بە جیاواز و تایبەت وەسفدەکرد.