پێشكەشكردنی سمینارێك لە یەكیێتی ئەندازیارانی عێراق لە شاری بەغداد
پێشكەشكردنی سمینارێك بۆ ئەندازیاران و خوێندكاران و پسپۆڕانی بیناسازی لە شاری بەغداد، لە سمینارەكەدا تیشك خرایە سەر چۆنیەتی پاراستنی بیناكان لەگەرمای زیادە ، كە ئەوە یەكێكە لە كێشە گەورەكانی بواری بیناسازی لە عێراق كە لەهاویندا پلەی گەرمی نێو بیناكان زۆر بەرز دەبێتەوە و زۆر بە زەحمەت كەشێكی وای تێدا فەراهەم دێت كە بتوانرێت ژیانێكی ئاسودە بەڕێبكرێت! بەڵام ئەمڕۆ لەم سیمینارەدا ئاماژە بەوەدرا بە جێبەجێكردنی بنەماكانی پاسیڤ هاوس بە ئاسانی چارەسەری ئەو كێشەیە دەكرێت.
لە سمینارەكەدا چەندین نموونە و تاقیكردنەوە كرا بۆ بەژداربوان تاوەكو بە شێوەیەكی پراكتیكی لە بنەما و بەرهەمەكانی پاسیڤ هاوس تێبگەن و لە كۆتایشدا بڕوانامە بەژداربوون دابەشكرا بەسەر بەژداربواندا.
yes