عەزلکردنی هۆتێل ڕۆیاڵ لە لایەن کۆمپانیای پاسیڤ هاوس
هۆتێل ڕۆیاڵ یەکێکە لە هۆتێلە جوان و تایبەتەکانی شاری سلێمانی کە دەکەوێتە بەرامبەر گوندی ئەڵمانی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.
ئەم پڕۆژە ناوازە لە لایەن کۆمپانیای پاسیڤ هاوسەوە کاری عەزل و دیکۆری بۆ کراوە، لە پڕۆژەکەدا مەوادی Insulation Plaster بەکارهاتووە کە یەکێکە لە بەرهەمە تایبەتەکانی کۆمپانیای پاسیڤ هاوس.
بەرهەمی Insulation Plaster لە براندی پاسیڤ هاوس، بە تەواوی عەزلی سەرما و گەرما و دەنگ و ئاگر دەكات، پێكهاتوە لە سیلیکاتی فراوانکراوی چیمەنتۆی پۆرتلاند و پڕکەرەوەی نائۆرگانیک و دەستکاری کراوە بە مادەی زیادکراو، کە زیانی بۆ تەندروستی و ژینگە نییە، بەپێی ڕێنماییە داواكراوەكانی ئەوروپی و ISO دروستکراوە.
هەروەها، بەرهەمی Insulation Plaster لە براندی پاسیڤ هاوس بۆ سەرد دیواری دەرەوە و ناوەوە بەكاردێت، لەسەر هەموو جۆرەكانی خشت و بلۆك بەكاردێت،هەروەها بۆ ڕووكارە كۆنكریتیەكانیش بەكاردێت وەك پایە و جسر و دیواری ڕاگر، هەروەها لەسەر لەبغی ساف و زبریش بەكاردێت، كاتێك لەسەر رووكارە كۆنكریتیەكان یاخود بۆیاخ كراوەكان بەكارهێنرا پێویستە پێشتر بە لكێنەری بنچینەیی ڕووەكە ڕووپۆش بكرێت.